گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بە فڕۆکەى ئێف 16 داعش لەحەمرین بۆردومان دەکات

2022.02.15 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بە فڕۆکەى ئێف 16 داعش لەحەمرین بۆردومان دەکات

ناس کورد-

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق رایگەیاند، دوو چەکدارى داعش کوژراون لەکاتى بۆردومانکردنى حەشارگەکانى ئەو رێکخراوە لەلایەن فڕۆکەى ئێف 16 ى عێراقییەوە لە زنجیرە چیاکانى حەمرین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى شانەى میدیاى ئەمنى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق حەشارگەکانى داعشیان لە زنجیرە چیاکانى حەمرین لەسنورى سەڵاحەدین بۆردومانکردووە.

  

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى بۆردومانەکەوە دوو چەکدارى داعش لەناو حەشارگەکانیاندا کوژراون.