گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەربەست لەسەر سنورەکانى لەگەڵ ئێران دروستدەکات

2022.02.15 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەربەست لەسەر سنورەکانى لەگەڵ ئێران دروستدەکات

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا لەسەر دروستکردنى بەربەستى خۆڵى لەسەر سنورەکان لەگەڵ ئێران لەسنورى هۆرى حەوێزە، ئەوەش بەئامانجى پاراستنى ئاسایشى سنور.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەنجومەن بانگهێشتى جێگرى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى کردووە بۆ تاوتوێکردنى رێوشوێنەکانى تایبەت بە پاراستنى سنورەکان.

  

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە لەسەر دروستکردنى بەربەستێکى خۆڵى لەسنورى ئێران لە هۆرى حەوێزەى سەر سنورى عێراق و ئێران، بۆ پاراستنى ئاسایش و چاودێریکردنى سنور، ئەوەش بەئامانجى رێگرى لە دزەکردن و قاچاخچێتى و پەڕینەوەى نایاسایی و سەپاندنى دەسەڵاتى دەوڵەت لەسەر سنورە ئاوییەکانى هۆرەکان.