گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕایەکی جیاواز لە بەغداوە

جەمال ئەسەدی: لە ڕاستیدا یاسای نەوت و غازی هەرێم دژی دەستور نییە

2022.02.15 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
جەمال ئەسەدی: لە ڕاستیدا یاسای نەوت و غازی هەرێم دژی دەستور نییە

ناس کورد-

جەمال ئەسەدی، پشکنەری پێشووی یاسایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هیچ دەقێک لەناو یاسای نەوت و غازی ژمارەی 22ی ساڵی 2007ی هەرێمی کوردستان نەدیوە کە پێچەوانەی دەستوری عێراق بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال ئەسەدی لە بابەتێکدا کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە (15-2-2022) دەڵێت، "ئەوەی هەیە هەندێک سەرپێچی دەستورییە کە لە فرۆشتن و ئیدارەدانی نەوت و غازی هەرێمدا هەیە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "ناکرێت خەڵک باجی هەموو ئەو زیانانە بدات کە بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە دەکەوێتە سەر هەرێم، بەڵکو پێویستە حکومەتە فیدڕاڵییەکان لە دوای ساڵی 2006ـەوە بەرپرسیارێتی ئەو زیانە لە ئەستۆبگرن".

 

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق  بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.

 

لەدوای دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پرۆسەی فرۆشی نەوتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 15-2-2022) ڕایگەیاند، "یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوری عێراقە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حكومەتی هەرێم پابەند كراوە بەوەی وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق چاودێری تەواوی گرێبەستەكانی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم بکەن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حكومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی فیدڕاڵی."