گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم هەردوو ناحیەى عەنکاوە و پیرمام کرد بە قەزا

2022.02.15 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم هەردوو ناحیەى عەنکاوە و پیرمام کرد بە قەزا

ناس کورد-

حکومەتى هەرێم هەردوو ناحیەى عەنکاوە و پیرمامی بەفەرمى کرد بە قەزا، پارێزگاری هەولێریش "پاڵپشتی خۆی بۆ سەرخستنی کارەکان و خزمەتکردنی" دووپاتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (15-2-2022) دەڵێت، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەردوو قەزایی عەنکاوە و پیرمام بە فەرمى بوون بە قەزا و پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆش ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار فەرمانى کارگێرى و دەستبەکاربوونى وەک قائیمقام بەوەکالەت لە قەزاکانى عەنکاوە و پیرمام ڕادەستى رامی نوری عۆدیش، وەک قائیمقامى قەزایی عەنکاوە و حامد ئیسماعیل حمدئەمین، وەک قائیمقامى قەزایی پیرمام کرد.

 

دەشڵێت، "لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئیبراهیم شێخەڵڵا، قائیمقامى قەزایی شەقڵاوە و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر بەناوى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی لە قائیمقامانى هەردوو قەزاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگاى هەولێر بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین لەپێناو سەرخستنى کارەکانتان و خزمەتکرنى زیاترى دانیشتوانى قەزاکانتان، بێگومان ئەمە بەرپرسیاریێتی زیاتر دەخاتە ئەستۆى ئێوە و بەرپرسانی دیکە قەزاکانى عەنکاوە و پیرمام، بۆیە دەبێت لە هەموو رووێکەوە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەى خزمەتی پترى دانیشتووانی قەزاکانتان بەشێوەیەکی گشتی و یەکسان بکەن". پارێزگارى هەولێر هەروەها پیرۆزبایی لە دانیشتووانى قەزایی عەنکاوە و پیرمام کرد و هیواى خواست رۆژ دواى رۆژ پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیانەوە ببین."

 

باسی لەوەشکردووە کە "دواى ئەوەى ڕۆژی دووشەممە 04-10-2021، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان، سەردانی ناحیەی عەنکاوەی کرد، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕاسپارد بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا. عەنکاوە کە ئێستا بۆتە قەزا، دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شارى هەولێر و زۆربەی دانیشتووانەکەى کلد و ئاشوورین و وابەستەی کڵێسای کلدانی کاسۆلیکین و ناوەندێکی گرنگە بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و شوێنێک بۆ ئاشتەوایی، هەروەها بووەتە ناوەندێک بۆ خوشک و برا کریستیانانەکان کە لە شوێن و ناوچەکانی دیکەی عێراق نەیانتوانیوە بمێننەوە و روویان لە عەنکاوە کردووە و لەوێوە نیشتنەجێ بوونە. قەزایی پیرمامیش کە بە (مەسیف سەڵاحەدیین) ناودەبرێت، یەکێک بوو لە ناحیەکانی سەربە قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای ھەولێر و بەدووری 28 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای شاری ھەولێر و یەکێک بوو لە گەورەترین ناحیەکانی قەزایی شەقڵاوە کە گوندەکانی سنووری ئەم ناحیەیە ژمارەیان 66 گوندە."

May be an image of 3 people and people standingMay be an image of 3 people and people standing