گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و خانەنشینیی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.02.15 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و خانەنشینیی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وەزیری پێشمەرگە و راوێژكارانی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان لەعیراق پرسی چاكسازی و پەرەسەندنەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیان تاووتوێ کرد و وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، پرۆسەی خانەنشینی بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (سێشەممە 15-2-2022) شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ راوێژكارانی باڵای ئەمریكاو هۆڵەندا و بەریتانیا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆبۆتەوە، لەو كۆبونەوەیەدا كە بۆردی باڵای چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگەو تیمی بەدواداچونی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبون، تاوتوێی هەنگاوەكانی چاكسازی و لەمپەڕو ئاستەنگەكانی كراوە. 



لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتووە كە وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە، ستایشی هێزەكانی هاوپەیمانانی كردووە بۆ پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزەكان كە بۆتە هۆكاری پێشكەوتن و گەشەسەندنی زیاتری پێشمەرگەو بەرزكردنەوەی توانستی سەربازیان لەتەواوی سێكتەرەكانەوە.

 

وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاندووە، پرۆسەی خانەنیشینی بەردەوام دەبێت و هەوڵەكانی وەزارەت بۆ تەواوكردنی دۆسیەو خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران تەواو بوەو چاوەڕوانی گەڕانەوەن لە ئەنجومەنی وەزیران.

 

لەلایەن خۆشیانەوە راوێژكارانی هاوپەیمانان سەرنجی خۆیان لەسەر ئەو پرۆژانە خستۆتەڕوو كە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە پێشـكەشی ئەنجومەنی وەزیران كراوەو لەوێ نەگەڕاونەتەوە، بۆ ئەمەش داوایانكرد فەرمانگەی بەدواداچوون و هەماهەنگی كار بۆ خێرا جێبەجێكردن و گەڕانەوەو پەسندكردنی ئەو پـرۆژانە بكات كە لە‌ئێستادا گرنگی و بایەخی زۆری هەیە لەسەر پێشكەوتنی پرۆسەكە.

 

باسیان لەوەشکردووە، "هەوڵەكانیان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانج و ناوەڕۆكی ریفۆرمی چاكسازی سەربازیە بۆ دروستكردنی هێزێكی یەكگرتوی تۆكمەو سەردەمیانە."