ناس کورد-
دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان نادەستورییە و پێچەوانەی دەستوری عێراقە و پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدوای دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پرۆسەی فرۆشی نەوتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 15-2-2022) ڕایگەیاند، "یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوری عێراقە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حكومەتی هەرێم پابەند كراوە بەوەی وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق چاودێری تەواوی گرێبەستەكانی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم بکەن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حكومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی فیدڕاڵی."