گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێک لەبارەی کشانەوەی بەرهەم ساڵح و دیاریکردنی کاندیدی هاوبەش

2022.02.15 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لەبارەی کشانەوەی بەرهەم ساڵح و دیاریکردنی کاندیدی هاوبەش

ناس کورد- 

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند، چاوەڕوانن دادگای فیدڕاڵی دەستوری بوونی خۆپاڵاوتنی کاندیدەکەی پارتی یەکلایی بکاتەوە، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتییە و هیچ بڕیارێک نییە بۆ گۆڕینی بە کاندیدێکی هاوبەش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی (سێشەممە 15-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دەبێت دادگای فیدڕاڵی دەستوری بوون یاخود نەبوونی کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکاتەوە کە پارتی ڕێبەر ئەحمەدی کاندید کردووە، بزانرێت دەستورییە یاخود نا." 

 

سەبارەت بەوەی هەردوولا کاندیدەکانیان بکشێننەوە و لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکبکەون، ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، "تاوەکو ئێستا بە بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی د. بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکیتییە و هەر گۆڕانکارییەکیش بکرێت دەبێت لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری لیبدرێت." 

 

هاوکات دەربارەی دوایین کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، بڵێسە جەبار فەرمان ڕایگەیاند، "ئەوەی کە دەیبینین ئەوەیە کە کێشەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنێکی ئەوتۆ نەبووە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هەڵوێستێک لە پارتییەوە لەبارەی دەنگدان بە کاندیدەکەی یەکێتی

 

 

لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، بارزانی دوو پێشنیازی بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی کردبوو، یەکەمیان دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆک کۆمار بەرامبەر سەرجەم پۆستەکانی دیکەی بەغدا، دووەمیش کشانەوەی کاندیدی هەردوولا و دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش، بەڵام یەکێتی تاوەکو ئێستا بە هیچیان ڕآزی نەبووە.