گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پەروەردە هەڵوێستی خۆی لەسەر کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن ڕاگەیاند

2022.02.15 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە هەڵوێستی خۆی لەسەر کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتیی سلێمانی هەڵوێستی خۆی لەسەر کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن ڕاگەیاند و دەڵێت، خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتاوە و پێویست بە کەمکردنەوە مەنهەج ناکات، هاوکات لەبارەی قسەکانی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماریا بەهمەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری تەکنیکی پەروەردەی گشتیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 15-2-2022) ڕایگەیاند، "لەئێستادا کە خوێندکارانی پۆلی 12 داوای کەمکردنەوەی مەنهەج دەکەن، ئەمساڵ هیچ پێویست بە کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن ناکات، چونکە تەنها یەک هەفتە دەوام کەم کراوە و ئەوەش قەرەبوو کراوەتەوە." 

 

وتیشی، "سەرەڕای ئەوەش من یاداشتی خوێندکاران بەرزدەکەمەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە و ئەوان بڕیار لەوبارەیەوە دەدەن." 

 

هاوکات لەبارەی قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری تەکنیکی پەروەردەی گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند، "ژن و پیاو هیچ جیاوازییەکیان نییە بۆ کارکردن و ئێمە کارەکانمان بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت، مۆڵەت کردنیش بۆ هەموو فەرمانبەرێک هەیە و مافی خۆیەتی."