گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەر کەسێک لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت 100 هەزار دینار سزا دەدرێت

2022.02.14 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەر کەسێک لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت 100 هەزار دینار سزا دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، هەر کەسێک لەکاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت بە 100 هەزار دینار سزا دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاس خزر موتڵەگ، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (14-2-2022) وتووە، "یاسای هاتوچۆی ژمارەی 8ی ساڵی 2019 سزای سەرپێچی بەکارهێنانی مۆبایلی لەکاتی شۆفێریدا بە 100 هەزار دینار دیاری کردووە، ئەوەش سزایەکی یاسایی فەرمییە و لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت."

 

وتیشی، "ڕێنمایی هەیە لە یاساکەدا کە پۆلیسی هاتوچۆ دەتوانێت هەندێکجار سزاکە بکاتە 200 هەزار دینار ئەگەر سەرپێچییەکە، واتە بەکارهێنانی مۆبایل، بوو بە مەترسییەک لەناو کۆمەڵگەدا."

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە "مەفرەزەکان لە هەموو پارێزگاکان دەستبەکارن بۆ سزادانی سەرپێچیکەران."