گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە پارتییەوە لەبارەى کاندیدی نوێ بۆ سەرۆککۆمار

2022.02.14 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە پارتییەوە لەبارەى کاندیدی نوێ بۆ سەرۆککۆمار

ناس کورد-

پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی کاندیدبوونی ڕێبەر ئەحمەدی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد، وتەبێژی ئەو حزبە لە ڕاگەیەنراوێکدا (14-2-2022) دەڵێت، "دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت."

 

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ "ناس کورد"ى ئاشکراکرد کە پارتی سێ كاندیدی بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار پێشکەشکردووە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەکرد، جگە لە ڕێبەر ئەحمەد، پێشتر هەریەکە لە فازڵ میرانى و فوئاد حسێنى دیارکردووە بۆ کێبڕکێی پۆستى سەرۆک کۆمار.

 

هاوکات میدیاى نزیک لە پارتى بڵاویکردەوە، پارتى لەکۆتا وادەى پێشکەشکردنى ناوى کاندید بۆ سەرۆک کۆمار، ناوى ئەو سێ کاندیدەى رادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق کردووە، تا لەکۆبوونەوەى ناوخۆیی خۆیدا لەسەر یەک کاندید یەکلادەبێتەوە و ناوەکەى دەداتە لایەنەکان.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دادگای فیدڕاڵی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕەتکردەوە و هیچ ڕێککەوتنێکیش لەنێوان پارتی و یەکێتی نەکراوە لەسەر کاندیدی هاوبەش و یەکێتیش بەرهەم ساڵح بە تاکە کاندیدی خۆی دەزانێت.