گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پارتی سێ كاندیدی بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار پێشکەشکرد

2022.02.14 - 18:33
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی سێ كاندیدی بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار پێشکەشکرد

ناس کورد-

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ "ناس" ى ئاشکراکرد پارتی سێ كاندیدی بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار پێشکەشکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەکرد، رێبەر ئەحمەد دوا کاندید بووە کە پارتى دیاریکردووە، پێشتر هەریەکە لە فازڵ میرانى و فوئاد حسێنى دیارکردووە بۆ کێبڕکێی پۆستى سەرۆک کۆمار.

 

هاوکات میدیاى نزیک لە پارتى بڵاویکردەوە، پارتى لەکۆتا وادەى پێشکەشکردنى ناوى کاندید بۆ سەرۆک کۆمار، ناوى ئەو سێ کاندیدەى رادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق کردووە، تا لەکۆبوونەوەى ناوخۆیی خۆیدا لەسەر یەک کاندید یەکلادەبێتەوە و ناوەکەى دەداتە لایەنەکان.

 

پێشتر "ناس" ئاشکرایکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێبەری ئەحمەد، وەزیری ئێستای ناوخۆی هەرێمی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دیاری کرد.  

  

ئەوە لەکاتێکدایە دادگای فیدڕاڵی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕەتکردەوە و هیچ ڕێککەوتنێکیش لەنێوان پارتی و یەکێتی نەکراوە لەسەر کاندیدی هاوبەش و یەکێتیش بەرهەم ساڵح بە تاکە کاندیدی خۆی دەزانێت.