گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی کەسێکی تری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کرد

2022.02.14 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی کەسێکی تری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کرد

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێبەری ئەحمەد، وەزیری ئێستای ناوخۆی هەرێمی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دیاری کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوە لەکاتێکدایە دادگای فیدڕاڵی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕەتکردەوە و هیچ ڕێککەوتنێکیش لەنێوان پارتی و یەکێتی نەکراوە لەسەر کاندیدی هاوبەش و یەکێتیش بەرهەم ساڵح بە تاکە کاندیدی خۆی دەزانێت.

 

ژیاننامە

ڕێبەر ئەحمەد خالید
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە دایکبووی: 1968

شوێنی نیشتەجێ: هەولێر، شارۆچکەی پیرمام.

ئاستی زانستی:

ماستەر لە بواری ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی ئاسایشی نیشتمانی عیراقی لە بەغدا لە ساڵی ٢٠٠7.
بەکالۆریوس لە ئەندازیاری شارستانی، زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر، لە ساڵی 1997.

شارەزایی کارکردن:

پلەی لیوایە وسەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی هاوبەش لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، 2012تا ئێستا.
بەڕێوەبەری شیکردنەوەی هەواڵگری لە ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 2005-2012.
بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی رێکخراو لە بەرگریی سەر بە دەزگای پاراستن، 2000-2005.
بەڕێوەبەری بەدواداچوون لە مەکتەبی رێکخستن، 1997-2000.

کاری رێکخراوەیی وحزبی:

ئەندامی لیژنەی راپەراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان 1993-1997.
ئەندامی مەکتەبە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، 1997 تا ئێستا.
ئەندامی رێکخراوی شانەدەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان لە ساڵی 2000.
ئەندامی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان.

زمان:

زمانی کوردی (زمانی دایک).
زمانی عەرەبی.
زمانی ئینگلیزی.
زمانی فارسی.

me_ga.php?id=4992