گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى یەکێتی؟

پەکەکە: پارتی داوای لە ئیتاڵیا کرد مافی پەنابەرێتیی بە ئۆجەلان نەدات

2022.02.14 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەکەکە: پارتی داوای لە ئیتاڵیا کرد مافی پەنابەرێتیی بە ئۆجەلان نەدات

ناس کورد-

ئەندامێکی کۆنسەی سەرۆکایەتیی گشتیی کەجەکە کە باڵی سەربازی پەکەکەیە ڕایگەیاند، ئەوکاتەی ئۆجەلان لە ئەوروپا داوای مافی پەنابەرێتیی کردووە، “پارتی نامەیەکی ناردووە بۆ دادگای ڕۆما بۆ ئەوەی مافی پەنابەرێتیی نەداتە ڕێبەر ئۆجالان” و دەشڵێت، "ئەو نامەیە لە ئەرشیفی ئێمەدا پارێزراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی (14-2-2022) باس لە ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات لە دەستگیرکردنی ئۆجەلان لە 1999دا.

 

سۆزدار ئاڤێستا دەڵێت، "بۆ سەرکەوتنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ئەمریکا لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە بەشێوەیەک بوو گوایە بۆ یەکڕیزیی کوردە، بەڵام بەپێچەوانەوە پەکەکەیان خستە لیستی تیرۆرەوە، ویستیان ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە کورد بێ بەریی بکەن، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئێمە لەگەڵ کوردین، پارتەکانی دیکەیان خستە پێشەوە."

 

ئەو ئەندامەی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە ناوەڕۆکی نامەیەکی پارتی بۆ دادگای ڕۆما ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ئەوکات لە ئەوروپا بۆ ئەوەی مافی پەنابەرێتیی بە ڕێبەر ئۆجالان نەدرێت، پارتی نامەیەکی بۆ دادگای ڕۆما نارد، ئەو نامە لە ئەرشیفی ئێمەدایە، بۆیە گەلەکۆمە دژی فکری ئازاد و ئیرادەی ئازاد ئەنجامدرا."

 

ئاڤێستا: پەدەکە داوای لە ڕۆما کرد مافی پەنابەرێتیی بە ڕێبەر ئۆجالان نەدات