گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی ڕاکێشانی کارەبا بە نایاسایی هاتەدەنگ

2022.02.14 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی ڕاکێشانی کارەبا بە نایاسایی هاتەدەنگ

ناس کورد- 

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئەو خانوەی کە له‌ هه‌ولێر كاره‌بای به‌شێوه‌ی سه‌رپێچی راكێشاوه‌ و ئەمڕۆ کارەباکەی بڕدرا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئه‌و خانوانه‌ له‌ 2014وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ منه‌وه‌ نه‌ماوه‌."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌: 

 

بە پێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێرەوە، ئەو هەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لە لایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچیەوە کارەباکەیان بڕدراوە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندیەکی بە بەڕێزیانەوە نیە. 

 

بەڵکو خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و بەڕێز جێگری سەرۆک لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن.

 

نووسینگەی میدیایی  جێگری سەرۆکی هەرێم

 

٢٠٢٢/٢/١٤