گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەى نوێ لەدادگاى فیدراڵى سکاڵاى دژى حکومەتى هەرێم تۆمارکرد

2022.02.14 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەى نوێ لەدادگاى فیدراڵى سکاڵاى دژى حکومەتى هەرێم تۆمارکرد

ناس کورد-

جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەدادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵاى دژى حکومەتى هەرێم تۆمارکرد، بەئامانجى هەڵوەشاندنەوەى وەرگرتنى پارە لەخوێندکاران لەلایەن حکومەتەوە لەرێگەى خوێندنى پارالێلەوە لەزانکۆ و پەیمانگاکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سروە عەبدولواحید سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "بەپێی دەستور خوێندن لەعێراق بەخۆڕاییە، بەڵام لەهەرێم لەرێگەى خوێندنى پارالێلەوە پارە لەخوێندکاران وەردەگیرێت، بۆیە لەدادگاى فیدراڵى سکاڵامان لەسەر حکومەتى هەرێم تۆمارکرد".

 

وتیشى "سکاڵاکەمان لەسەر سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیرانى دارایی و خوێندنى باڵایە، لەبەرئەوەى وەرگرتنى پارە لە خوێندکاران پێچەوانەى دەستورە".