ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم گشتاندنی بۆ نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کرد و بڕیاری دا، تێکەڵکردنی دوو دەرزی کە بە "تێکەڵە" ناسراوە قەدەغە بکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مەترسیی هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم گشتاندنی بۆ نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کردووە بەوەی تێکەڵکردنی ھەردوو ئەمپوڵی دەرمانی "ڤۆڵتارین و دیکادرۆن" لە یەک سرنج دا کە لەناو خەڵکیدا بە "تێکەڵە" ناسراوە، قەدەغەیە، ئەویش بەھۆی ئەو زیان و کاریگەرییە تەندروستیە مەترسیدارانەی کە لێی دەکەوێتەوە.