گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى جیاواز لەناو یەکێتییەوە لەسەر دورخستنەوەى زێبارى

2022.02.13 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى جیاواز لەناو یەکێتییەوە لەسەر دورخستنەوەى زێبارى

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەدەرەوەى حزبى بوون، دەبێت هەموویان پێیان ناخۆش بێت کە دادگاى فیراڵى کاندیدێکى کوردى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بەهۆى نەبوونى مەرجێکى قورس خستە دەرەوەى بازنەکە، لە ئاماژەیەکدا بۆ دورخستنەوەى هۆشیار زێبارى کاندیدى پارتى لەلایەن دادگاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس فەتاح لەبڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "ئەگەر من وەکو  حیزبیەک بیر لە بابەتەکە بکەمەوە، بێگومان دەبێت دلخۆش بم بەشکانی کاندیدی ڕکابەر، بەلام ئەگەر بە شێوەیەکی فراوانتر بیر بکەینەوە، دەبێت هەموومان پێمان ناخۆش بێت کەدادگای فیدراڵی بە شێوەیەکی فەرمی کاندیدێکی کورد بە نەبونی مەرجێکی قورس دەخاتە دەرەوەی بازنەکە".

 

دەشڵێت "ئەمە جاری دووەمە لە خولی پێشوش کوردێکی تر لە بەردەمی هەمو دونیا و عێراقییەکان شکستی هێنا، بێگومان هەمو نەتەوەو دەوڵەتانی دەوروبەرمان دڵخۆش دەبن بەو جۆرە ململانێیەی نێوانی حیزبە باڵادەستەکانی کورد و هەرێم".

 

"بۆ ئەم بابەتە پارتی دووجار خەتا بارە جارێک کادیری خۆی دەشکێنێ ئەمە با بۆ خۆیان بێت پەیوەندی بە من و کەسی ترەوە نیە، جاری دوەمیش کوردی شکاند کە پەیوەندی بە هەمومانەوە هەیە، هیوادارم سێ بارە نەکرێتەوە"، عەباس فەتاح وادەڵێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بەوەی هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید بکات.  

  

دواى بڕیارەکە هۆشیار زێباری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (13-2-2022) وتی "ئەمڕۆ ڕۆژێکی ناخۆشە بۆ عێراقییەکان بەڵام ژیان بەردەوام دەبێت" و جەختیکردەوە کە "تاوەکو ئێستا پارتی هیچ کاندیدێکی تری دیاری نەکردووە، ئەو تەنها کاندیدی پارتییە بۆ پۆستەکە".      

  

وتیشی، "بڕیاری دورخستنەوەم لە خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بڕیارێکی هەڕەمەکییە و ڕووبەڕووی ستەم بووینەوە، ئێمە هەموو مەرجەکانمان تێدا بوو بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی کۆمار."