ناس کورد-
سەرچاوەیەک لەهاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەهەولێر رایگەیاند، چەند فرۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لەلایەن رادارەوە ئاشکراکراون کە ئاڕاستەکرابوون بۆ هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەى هەولێر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە لەلێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانى راگەیاندن لەناویاندا "ناس" ئاماژەى بەوەکرد، درەنگانى شەوى رابردوو سیستەمى رادارى سەر بە بەرگرى ئاسمانى عێراقى ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئاشکراکردووە کە بە نزمى سوڕاونەتەوە و لەناوچە سنورییەکانى رۆژهەڵاتى عێراقەوە فڕیون و یەکێکیان تێکشکێنراوە.
وتیشى درۆنە تێکشکێنراوەکە هەڵگیراوەتەوە و لێکۆڵینەوەى لەسەر دەکرێت بۆ هەڵگرتنەوەى جێپەنجەکانى سەرى.