ناس کورد-
ئیرەج مەسجدی، باڵێۆزی ئێران لە بەغدا وادەی هەڵوەشاندنەوەى ڤیزای ڕێگای وشکانی لەگەڵ عێراق ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "سەرجەم کێشە هەڵواسراوەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر دەکرێن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیرەج مەسجیدی لە وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بەڵێنی داوە بە هەڵگرتنی ڤیزای ڕێگای وشکانی لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە."
وتیشی، "سەرجەم کێشەکانی پەیوەندیدار بە کارەبا، ئاو، غاز و ئەوانی تر لەڕێگەی گفتوگۆی جدییەوە چارەسەر دەکرێن."
مەسجدی ئاماژەی بەوەشکرد کە مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵات.