گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی هۆشیار زێباری دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی

2022.02.13 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی هۆشیار زێباری دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی

ناس کورد-

هۆشیار زێباری لەبارەى بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ دورخستنەوەی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاند، "شۆک بوین لە بڕیاری دورخستنەوەمان بەڵام ڕێز لە دادگا دەگرین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێباری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (13-2-2022) وتی، "ئەمڕۆ ڕۆژێکی ناخۆشە بۆ عێراقییەکان بەڵام ژیان بەردەوام دەبێت" و جەختیکردەوە کە "تاوەکو ئێستا پارتی هیچ کاندیدێکی تری دیاری نەکردووە، ئەو تەنها کاندیدی پارتییە بۆ پۆستەکە".

 

وتیشی، "بڕیاری دورخستنەوەم لە خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بڕیارێکی هەڕەمەکییە و ڕووبەڕووی ستەم بووینەوە."

 

جەختیکردەوە کە "ئێمە هەموو مەرجەکانمان تێدا بوو بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی کۆمار."

 

هۆشیار زێباری باسی لەوەشکرد کە "ئەوان نایانەوێت عێراق سەرۆکێکی بەهێزی هەبێت و بەرپرسیاریشیم لە قسەی خۆم."

 

me_ga.php?id=32965me_ga.php?id=32968me_ga.php?id=32966me_ga.php?id=32967me_ga.php?id=32969