گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەنزین

نرخی بەنزین بەرزبوویەوە و پێشبینی زیاتریش دەكرێت

2022.02.13 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بەنزین بەرزبوویەوە و پێشبینی زیاتریش دەكرێت

ناس كورد-
لە ڕۆژی ڕابردووەوە نرخی بەنزین، بە تایبەت جوری نۆرماڵ، لە بەنزینخانەكانی سلێمانی بەرزبووەتەوە و 25 دیناری تری چووەتەسەر، ناس كورد لە ڕاستەوخویەكدا وردەكاری و هۆكار ئاشكرا دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


وەك پەیامنێری ناس كورد لە ڕاستەوخۆیەكدا () لە یەكێك لە بەنزینخانەكانی سلێمانی باسی كرد، بەهۆی كەبوونەوەی هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوە و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بۆرسەی جیهانی، نرخی بەنزین زیادی كردووە.

 

وتیشی، نرخی بەنزینی نۆرماڵ 25 دیناری چووەتەسەر و یەك لیتر بە 775 دینار دەفرۆشرێت.

 

خاوەنی یەكێك لە بەنزینخانەكانی سلێمانی بە ناس كوردی وت، لە ئێستا بەشێك لە.بەنزینەكەیان لە پاڵاوگە ناوخۆییەكانی هەرێمەوە دەكڕن، ئەوەش هۆكارێكە كە نرخەكەی زیاتر بەرزنەبووەتەوە.

 

بەڵام ئەو خاوەن بەنزینخانەیە پێشبینی كرد بۆ هاتنی وەرزی بەهار و چوونەدەرەوەی خەڵكی، نرخەكەی زیاتر بچێتەسەرەوە.

https://fb.watch/b8s-mWEsaB/