گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک ئاشکرای کردبوو یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە دەستوەردان ئازادکراوە

پارێزەری تۆمەتبارێکی دۆسیەی سێوان قادر: هیچ بەرپرسێک لە پشت ئازادکردنیەوە نەبووە

2019.07.17 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزەری تۆمەتبارێکی دۆسیەی سێوان قادر: هیچ بەرپرسێک لە پشت ئازادکردنیەوە نەبووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پارێزەری یەکێک لە تۆمەتبارانی کەیسی سێوان قادر، ڕوونکردنەوە لەبارەی ئازادبوونی تۆمەتبارێکی دۆسیەکە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە هیچ بەرپرسێک لە پشت ئازادکردنییەوە بوبێت. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە نوسینێکدا دەربارەی ئازادکردنی تۆمەتبارێکی ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەکردبوو کە کەیسی سێوان قادر بەلاڕێدا دەبرێت و بەرپرسێکی باڵا دەستی وەرداوەتە کاری دادگا. . لەوبارەیەوە سامی ساتی، پارێزەری تۆمەتباری دووەم (س، م) لە  کەیسەکەدا ڕایگەیاندووە، ئەو وتارەی سۆران عومەر هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و تەنها لەڕێگەی هەستەوە نوسراوە بۆ جوڵاندنی ڕای گشتی، بێ ئەوەی خوێندنەوەی یاسایی بۆ ڕووداوەکە بکات. . ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، "جگە لەوەی تۆمەتباری دووەم بەپێی یاسا بێتاوانی سەلمێنراوە، ئەگەر سەیرێکی پەڕاوەکە بکەن، دەردەکەوێت کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بێ لایەنی تێداکراوە." . جەختیشیکردووەتەوە، گواستنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە لە دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، لەسەر داوای داواکاران بە مافی کەسی "سێوان قادر" بووە و خۆیان داوایان کردووە ئەو کەیسە بگوازرێتەوە بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی. . سۆران عومەر پەرلەمانتاری هەرێم ئاشکرای کردبوو بەهۆی دەستوەردانەکان لە کاروباری دادگا دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کراوە. . سامی ساتی ڕوونیشیکردووەتەوە: "سەبارەت بە ئازادکردنی تۆمەتباری دووەم، بۆ ڕای گشتی ڕوونیدەکەینەوە، هیچ کەس و بەرپرسێکی حکومی یاخود حزبی دەستی لەو کەیسە وەرنەداوە و دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی دوای سەرجەم لێکۆڵینەوەیەک، هیچ بەڵگەیەکی نەبووە کە شایەنی ئەوەبێت تۆمەتبارەکەی پێ ڕەوانە بکات بۆ دادگای تایبەتمەند، بۆیە بڕیاری ئازادکردن و داخستنی دۆسیەکەی دا". .