گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بانکی ناوەندی لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات

2022.02.12 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

ئەندامێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی مشتومڕەکانی بەرزکردنەوە یاخود نزمکردنەوەی نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لەئێستادا هیچ ئەگەرێک بۆ ئەو هەنگاوە نییە و نرخی دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عێراق (شەممە 12-2-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "نرخی دۆلار بەرامبەر دینار وەک خۆی دەمێنێتەوە و هەر دەنگۆیەک کە بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بەرزکردنەوە یان نزمکردنەوەی دۆلار تەنها پڕوپاگەندەی کەسانێکن و هیچ ڕاستییەکیان تێدا نییە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆخەکە لەسەر نرخی نەوت ڕێکدەخرێت، بەڵام نامانەوێت پەلە بکەین لەو بابەتەدا و ئێستا هەموو شتێک جێگیرە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: مامۆستایان و فەرمانبەران لەبارەی بابەتێکی مووچە ئاگادار دەكرێنەوە

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عێراق جەختیشیکردووەتەوە، لەم کاتەدا نزیک و دوور هیچ ئەگەرێک بۆ گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلاردا نییە." 

 

پێشتر دەنگۆیەک هەبوو کە بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار دینار جێگیر دەکات.