کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 400 دینارە.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئاداری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار دیناری عێراقییە.
هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 700 دینارە، 100 پاوەنیش بە 156 ھەزار و700 دینارە.
100 لیرەی تورکیش بە 22 هەزار دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار 400 دیناره.
هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 113دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.