گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەواد زەریف: با ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە سەدامە نوێیەکان ڕابگرێت

2019.07.17 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
جەواد زەریف: با ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە سەدامە نوێیەکان ڕابگرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی پێدانی چەک بە سەدام لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە ئێران ناچار بووە خۆی چەک دروست بکات و دەڵێت: با ئێستا ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە سەدامە نوێیەکان ڕابگرێت. . محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: "لە ماوەی هەشت ساڵدا، سەدام حسێن بە چەک و مووشەک و ئەو بۆمبانەی کە لە لایەن ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواوە دابین دەکرا بۆی، بوردمانی دەکردین". . وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "لەوکاتەدا هیچ وڵاتێک، هیچ ئامیرێکی بە ئێمە نەدەفرۆشت بۆ بەرگری لە خۆمان، بۆیە هیچ بژاردەیەکمان نەبوو، جگە لەوەی خۆمان ئامێری بەگری دروست بکەین، بەڵام ئەوان ئێستا ناڵە دەکەن بەوەی خۆمان چەک دروستدەکەین". . زەریف باسی لەوەشکردووە، ئێستا ئەمریکا لەجێی سزادانی ئێران، پێویستە فرۆشتنی چەک بە سەدامە نوێیەکان ڕابگرێت. . وتەکانی زەریف لە کاتێکدایە، ئەمریکا ساڵانە بە قەبارەی سەدان ملیار دۆلار، چەک بە وڵاتانی سعوودییە و ئیمارات دەفرۆشێت.