گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەحمود سەنگاوی: دەیانەوێت حساب بۆ یەکێتى نەکەن..قبوڵى ناکەین

2022.02.11 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
مەحمود سەنگاوی: دەیانەوێت حساب بۆ یەکێتى نەکەن..قبوڵى ناکەین

ناس کورد-

مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، دەیانەوێت حساب بۆ یەکێتى نەکەن، ئەگەر ئەوانیش قبوڵى بکەن گەنجەکانیان قبوڵى ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنگاوى لەوتەیەکدا لە مەراسیمى بەخاکسپاردنی دایکی حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری وتی "ئێستا میلەتەکەمان ئازادە بەڵام ئەو یەکێتییەی هەزاران شەهیدی داوە دەیانەوێت حسابی بۆ نەکەن، ئێمەش قبوڵی بکەین لاوەکانمان قبوڵی ناکەن".

 

وتیشى "بەئومێدین هەموو لایەک لەجیاتی بیرکردنەوە لە شتی بچوک ئامانجی گەورەمان هەبێت".

 

وتەکانى سەنگاوى هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار و هەریەکەیان پۆستەکە بەمافى خۆى دادەنێت.