ناس کورد-
سەرچاوەیەکى نزیک لە ئەدهەم بارزانى رایگەیاند، درۆنێک دووجار بە نزمى بەسەر ماڵەکەیدا سوڕاوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئاگادارکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە بۆ "ناس کورد" وتى "پێش مەغرب درۆنێک بەنزمی بە سەر ناوەندی ماڵى ئەدهەم بارزانیدا تێپەریوە بۆ لای فڕۆکەخانەى ھەریر و ئەوانیش ئاگاداری لایەنە پەیوەندی دارەکانیان کردەوە".
وتیشى "پاش ماوەی چەند خولەکێک جارێکی تر درۆنەکە چووەتە ئاسمانى ماڵى ئەدهەم بارزانى، ئەوەش بە تەواوەتی نیگەرانیى کردووە و بەمەترسی بۆ سەر ئاسایشى خۆى دەزانێت".
سەرەتاى ئەم مانگە، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم کادر و ستاف و پاسەوانەکانی لە ئەدهەم بارزانی وەرگرتەوە و گواستنیەوە بۆ زێرەڤانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە ئەدهەم بارزانی (شەممە 5-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " تەواوی کادر و ستاف و پاسەوانەکانی ئەدھەم بارزانی کشێنرانەوە بۆ هێزەکانی زێرەڤانی."
ئاماژەی بەوەشکرد، " چەند کەسێک لە پاسەوانەکانی ناوبراو داوای فەسل کردنیان کردووە و وتویانە کە ئەوان ئەدھەم بارزانی جێناهێڵن و خۆبەخشانە پارێزگاری لێدەکەین، بۆیە ژمارەیەکی کەمیان ماونەتەوە."
ئەدهەم بارزانی پێشووتر سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بوو لە سلێمانی - هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی کێشەی لەگەڵ حزبەکەدا چووە دەرەوە و چەند ساڵێکە پەیوەندی بە پارتییەوە نەماوە.