گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یه‌كه‌مجار ناسا توانی وێنه‌یەکى جیاوازى ڤینۆس بگرێت

2022.02.11 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یه‌كه‌مجار ناسا توانی وێنه‌یەکى جیاوازى ڤینۆس بگرێت

ناس کورد-

 

بۆ یه‌كه‌مجار ئاژانسى بۆشایی ئاسمانی ناسا كه‌ چاودێری هه‌ساره‌ی خۆر دەکات توانی له‌ تیشكی بیندراودا وێنه‌ی رووی ڤینۆس بگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسا رایگه‌یاند، ئامێرى Parker Solar Probe به‌ به‌كارهێنانی سكانی بینین فراوان WISPR رووی تاریكی ڤینۆس كه‌ به‌هۆی پێگه‌ی سیسته‌می خۆر و ره‌هه‌نده‌كه‌ی وه‌ك دووانه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ناوی ده‌برێت به‌ڵام به‌هۆی داپۆشرانی به‌ هه‌وری چڕ نه‌تواندراوه‌ وێنه‌ی بگیرێت، تواندراوه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ تیشكی بیندراودا وێنه‌ی ڤینۆس بگیرێت، ئەوەش بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵ.

 

ئامێرى Parker Solar Probe كه‌ پێی ده‌وترێت پشكێنه‌ری خۆر له‌ ته‌موزی ٢٠٢٠ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ خۆر نزیك ببێته‌وه‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌ كێشكردنی زه‌وی هه‌ساره‌كه‌ بۆ سێیه‌م جار گه‌شتی به‌ نزیك ڤینۆسدا كرد و به‌مه‌یش له‌ رێگای كامێراكانی WISPR ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ بۆ زانایان ره‌خسا وێنه‌ی رووی هه‌ساره‌كه‌ بگیرێت.