ناس کورد-
هاتوچۆى سلێمانى داخستنى شەقامەکانى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌رزایه‌كانی دهباشانو ئه‌زمه‌ڕ راگەیاند، ئەوەش بەهۆى شەپۆلى بەفر و بهستهڵهكو به‌ستنی شه‌قامه‌كانه‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى هاتوچۆ، له‌ئێستادا به‌هۆی بهستهڵهكو به‌ستنی شه‌قامه‌كانه‌وه، لهههردولای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رزایه‌كانی دهباشانو ئه‌زمه‌ڕ واته له‌پردی دهباشانو چاڤی لانده‌وه، ڕێگه‌نادرێت شۆفێران بچنه سه‌ر چیا‌و بهرزاییهكانو به‌ربه‌ستكراوه.
پێشتر بەرێوەبەرى کەشناسی سلێمانى رایگەیاند، ئەو شەپۆلى بەفرەى ناوچە شاخاوییەکانى گرتووەتەوە پێشبیندەکرێت تا درەنگانى ئەمشەو بەردەوام بێت و سەنتەرى شارەکان ناگرێتەوە.
ئاسۆ کەمال لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، شەپۆلى بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانى سلێمانى، بەتایبەتى پێنجوێن و قەرەداغ و بنارى ئەزمەڕ و چەند ناوچەیەکى دیکەى گرتووەتەوە.
وتیشى شەپۆلەکە تا درەنگانى ئەمشەو بەردەوام دەبێت و سەنتەرى شارەکان ناگرێتەوە و لەسبەینێ وە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانى گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەکەن و بەگشتى هەفتەى داهاتوو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.