ناس کورد-
هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێل لەشەقامى 120 مەتری هەولێر لەکاتى پێشبڕکێدا بەبەهێزى پێکیاندا کێشاوە و دواتریش خۆیان بە ئۆتۆمبێلێکى دیکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ کە دەست "ناس کورد"کەوتووە، رووداوەکە کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای (هەولێر - کەسنەزان) لەسایدی هاتن بەرەو ناوشار روویداوە، لەژێر پردی 120 مەتری دوو ئوتومبێل لەجۆرەکانی هیۆندای و کیا ی تایبەت خەریکی پێشبڕکێکردن بون لەگەڵ یەکتر و ڕێگایان لەسەر یەکتر دادەخست و تەسک دەکردەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کاتە پێدادان دروست بوو لەنێوانیان بەهێزێکی زۆرەوە، بۆیە ڕاستەوخۆ هیۆندایەکە بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت و بۆمەودای نزیک لە50 مەتر لەسەری ڕۆیشت و دارەکانی جوانکاری و چیمەنی ناو دورگەکەی هەمو تێکدا، ئینجا پەڕیەوە دیوەکەی تری شەقام و بەپانی شەقامەکەی بڕی و لەپاش خۆکێشانی بەشۆستەی دیوی ڕاستی شەقامەکە و وەستا، کیا کەش هەر لەدیوەکەی تری شەقام بەرەو لای ڕاست ڕۆیشت و خۆی کێشا بەمازدایەکی تایبەت کەلەلوپی 120مەتری دادەبەزی بەرەو ناو شار و وەستا.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لەدەرەنجامی ڕوداوەکە سێ شوفێر کەبەشداری ڕوداوەکە بوون زامدار بوون، کەدوانیان کەهۆکاری سەرەکی ڕوداوەکە بوون و بەڕەگەز عەرەبن، لەپاش لێکۆلینەوە لەگەڵیان دەرکەوت بڕێکی زۆری مادەی سەرخۆشکەریان خواردۆتەوە، کەئەمەوایکردبوو زیاتر هان بدرێن بۆ پێشبڕکێکردنەکە.