ناس کورد-
قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی ساخته‌دا گرت و هۆشداریش به هاووڵاتیان دەدات كه دەرمانی گوماناوی نەکڕن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر (پێنجشەممە 10-2-2022) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، ڕایگەیاند، " لیژنه‌كانی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان گومانیان له كه‌سێك هه‌بوو كه كاری فرۆشتنی ده‌رمانی قاچاخ و ساخته‌ی به ئۆنڵاین دەکات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واومان پێگه‌یشت كه بڕی 500 پاكێت ده‌رمانی ساخته كه گوایه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره به‌كار دێت له سلێمانییه‌وه گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی و قایمقام و كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیرا."
ئەوەشی خستەڕوو، "تاوانبارەکە بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان چەواشە بكات، ستیكه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ساخته‌ی كۆپی كردووه، هەربۆیە ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت."
هۆشداری بە هاووڵاتیان و دەرمانخانەکانیش دا کە ئاگاداربن و دەرمانی گوماناوی نەکڕن و گومانیان لە هەرکەسێکیش هەبوو لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە، هەروەها دەرمانی بێ ستیکەر و بەشێوەی ئۆنڵاین نەکڕن.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، " سەرجەم کۆگای دەرمان و دەرمانخانە و ھاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە بوونی دەرمانێکی ساختە بە ناوی (Galvus Met 50 mg/1000 mg) ئێکسپایەری 02/2023. کەوا لە رێگای سۆشیاڵ میدیاوە رێکلامی بازرگانی بۆ دەکرێ بە ستیکەری ساختەی کواڵێتی کۆنترۆڵ. بە ھەموو شێوەیێ خۆتان بە دووربگرین لە کڕین و بەکارھێنانی و ھەروەھا مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگێڕ."