ناس کورد-
حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، جگە لە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی پێشینەکان، هاووڵاتییان لە تەواوی سوودی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکانیان دەبەخشرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 10-2-2022) ڕایگەیاند، " جگە لە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی پێشینەکان، هاووڵاتییان لە تەواوی سوودی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکانیان دەبەخشرێن، بەو مەرجەی کە لە ماوەی 90 رۆژی کارکردندا قەرزەکە بە یەک جار بگەڕێننەوە بۆ حکومەت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاووڵاتییان بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان دەبێت بچنەوە هەمان ئەو بانکەی کە پیشینەکەیان لێ وەرگرتووە."
لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد کە هەرکەسێک قەرزەکانی بۆ حکومەتی لەماوەی 90 ڕۆژدا بگێڕێتەوە لە 15%ی قەرزەکە دەبەخشرێت.