ناس کورد-
خاوەنى کافتریایەک لەسلێمانى بەفیشەکى پاسەوانى گۆرانیبێژێک برینداربوو، بەهۆى دروستبوونى شەڕ و دەمەقاڵە لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل، پۆلیسیش پاسەوانەکەى دەستگیرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رووداوەکە درەنگانى شەوى رابردوو له ڕێستۆرانت و كافتریاى رێحانه روویدا کاتێک گۆرانبێژەکە سەرقاڵى لایڤ میوزیک بووە و چەند پاسەوانێکى لەگەڵدا بووە.
شایەتحاڵێکى رووداوەکە بۆ "ناس کورد" وتى "کێشەکە لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل روویداوە لەنێوان پاسەوانى گۆرانیبێژێک و سکویریتییەکى یانەکە، خاوەى یانەکەش چووە بۆ ناوبژى، بەڵام بەفیشەکى پاسەوانى گۆرانیبێژەکە برینداربووە".
وتیشى "فیشەکەکە بەر رانى کەوتووە و لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت".
لاى خۆیەوە، پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو سه‌عات 12.45 ، له ڕێستۆرانت و كافتریاى رێحانه شه‌ڕو گرژى دروستبوو لەئەنجامدا هاوڵاتییه‌ك برینداربوو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ى پێكردبوو.
له ئێستادا تۆمه‌تبار (ه ، م ، ح) له‌دایكبووى 1997 به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و دواى پشكنینى شوێنى نیشته‌جێبوونى تۆمه‌تبار ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كى تر له جۆرى ده‌مانچه، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.
هاوکات، رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند جارێک سکاڵای هاوڵاتیانی سنورەکەمان پێگەشتووە، بە شێوەیەکی فەرمی خاوەنی رێستۆرانتەکەمان ئاگادارکردەوە کە رێگەیان پێ‌نادرێت لایف میوزیک ئەنجام بدەن، لەکاتی پابەند نەبونیان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر".