گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێش کۆبوونەوەى بارزانى و بافڵ تاڵەبانى

یەکێتى و پارتى باس لە ’’کاندیدى نوێ’’ دەکەن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار

2022.02.09 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى و پارتى باس لە ’’کاندیدى نوێ’’ دەکەن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى بارزانى جەختدەکاتەوە پارتى جگە لە زێبارى کاندیدى نوێى نییە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار، سەرچاوەیەکى رۆژنامەوانى یەکێتیش باس لە ئەگەرى کاندیدکردنى کەسێکى دیکە دەکات بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود حەیدەر راوێژکارى مەسعود بارزانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هۆشیار زێبارى تاکە کاندیدى هاوپەیمانى زۆرینەی نیشتیمانییە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.

 

دەشڵێت پارتى تا ئێستا هیچ کاندیدێکى نوێی نییە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.

 

قسەکانى راوێژکارەکەى بارزانى لەکاتێکدایە، چاوەڕواندەکرێت سبەینێ مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبنەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی سەرۆک کۆمار و ئەگەرى رێککەوتنى پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیدێکى هاوبەش، هەرچەندە هێشتا هەردوو حزب جەخت لەکاندیدەکانیان دەکەنەوە.

 

لەلایەکى دیکەوە، هەندێ سەرچاوەى رۆژنامەوانى یەکێتى باس لە ئەگەرى کاندیدکردنى ئاڵا تاڵەبانى دەکەن لەلایەن ئەو حزبەوە بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە، دواى ئەوەى دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە بۆجارى دووەم کرایەوە.