گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نەگەڕانەوەى داهات و کێشەى موچە’’

یاریدەدەرێکى مەسرور بارزانى ڕەخنەى توند لەبەرپرسانى حکومى سلێمانى دەگرێت

2022.02.09 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
یاریدەدەرێکى مەسرور بارزانى ڕەخنەى توند لەبەرپرسانى حکومى سلێمانى دەگرێت

ناس کورد-

 

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری رایگەیاند، داهاتى ناوخۆى سلێمانى تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و ئەوەش کێشەى بۆ موچە دروستکردووە، رەخنەى توندیش لەبەرپرسانى حکومى ئەو پارێزگایە دەگرێت لەو بارەیەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێباز حەملان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت وتى "نەگەڕانەوەى داهات دەستبردنە بۆ موچەى خەڵک، کە بەهۆیەوە لەسلێمانى موچەى بەشێک لە فەرمانگەکان نەدراوە لەکاتێکدا لە هەولێر و دهۆک دابەشکراوە".

 

وتیشى "ئەو پارەیەى لەسلێمانى و هەڵەبجە کۆدەکرێتەوە ناگەڕێتەوە بۆ هەولێر، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ بانکەکانى شارەکان، تەنها رەقەم دێتەوە وەزارەتى دارایی، ئەو پارەیەى لەبانکەکانى سلێمانییە بؤ خەرجى و نەسرییە و دەرمان و پڕۆژەکانى ناوچەکە خەرجدەکرێت".

 

رێباز حەملان باسى لەوەشکرد، لەکۆى ٣٠٠ ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ ١٦٧ ملیار دینارى دەبێت بدرێتە موچە، کە دەبێت ٤٣%ى لەسنورى سلێمانى و ٥٧%ى لەهەولێر دابین بکرێت، بەڵام بەشەکەى سلێمانى هێشتا نەدراوە.

 

دەشڵێت، لیژنەیەک پێکهاتووە لە وەزارەتى دارایی بۆ ئەو بابەتە، کێشەکە پەیوەندى بە شێوازى کۆکردنەوەى داهاتەوە هەیە چونکە پارەکە نەچووەتە بانکەکان.

 

لەبارەى بێدەنگى پارێزگار و بەرپرسانى حکومى سلێمانى لەو بارەیەوە، رێباز حەملان وتى "حکومەتدارى بەموجاملات و ترسنۆکى ناکرێت، بەڕێوەبەرە گشتییەکان و وەزیرەکان دەبێت جورئەتیان هەبێت و شتەکان بۆ خەڵک ئاشکرابکەن، ئەگەریش کەسێک کە پۆستێکى هەیە و دەزانێت هیچ دەسەڵاتى نییە و قسەى ناڕوات بەخەڵک بڵێت و وازبهێنێت باشترە، نەک بەبێدەنگى بڵێت بائەمەش بڕوات، هەندێک خۆى جەرائەتى نییە".

 

"پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرى فەرمانگەکان و وەزیرەکان دەزانن هۆکارى نەگەڕانەوەى داهاتى سلێمانى چییە پێویستە قسە بکەن بۆ ئەوەى چارەسەر بکرێت"، رێباز خەملان وایوت.