گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

چاوەڕواندەكرێت هەڵمەتی دەستگیركردنی كادرەكانمان دەستپێبكاتەوە

ئاسایش قوفڵی دا لە بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی

2019.03.13 - 13:02
ئاسایش قوفڵی دا لە بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

 

سەرلەنوێ‌ هێزێكی ئاسایشی سلێمانی چوونە سەر بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی كوردستان ‌و بەوتەی هاوسەرۆكی تەڤگەرەكە، دەرگای بارەگانیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە كۆڵمدراوە.

 

محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان، تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند "هێزێكی ئاسایشی سلێمانی بارەگای تەڤگەری ئازادی‌و بارەگای رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (رەژاك) –یان داخستووە‌و قوفڵیان لەدەرگاكان داوە".

 

ئەو، هۆكاری داخستنی بارەگاكانیان بۆ "هەڵوێستە نەتەوەیی‌و  دیموكراسییەكانیان" دەگەڕێنێتەوە‌و ئاماژە بەوە دەكات كە دەسەڵاتدارانی ئەم سنورە بە "فشاری" دەوڵەتی توركیا بەربەست بۆ چالاكییە سیاسییەكانیان دەكەن.

 

هاوسەرۆكی تەڤگەر نموونە بەوتەی چەند رۆژێك لەمەوبەری فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا دەدات كە وتبووی "بارەگاكانی تەڤگەری ئازادیمان لەبەر ئەوە داخستووە لەبەرئەوەی توركیا نیگەرانە لەوان".

 

13-03-2019--%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%D8%B4-%D8%AF%DB%95%D8%B1%DA%AF%D8%A7%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%95%DA%AF%D8%A7%DB%8C-%D8%AA%DB%95%DA%A4%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B2%D8%A7%D8%AF%DB%8C%DB%8C-%D9%88-%DA%95%DA%98%D8%A7%DA%A9-%DB%8C-%D9%82%D9%88%D9%81%DA%B5-%DA%A9%D8%B1%D8%AF-b3db48.jpg

 

"ئێمە لەدەوری بارەگای خۆمانین‌و ئێمە ئەوان ئاگادار دەكەینەوە كە ئەگەر بێتوو بارەگاكانمان نەكەنەوە ئەوا چالاكی خۆمان دەستپێدەكەین‌و زنجیرەیەك چالاكی ئەنجام دەدەین،" محەمەد عەبدوڵا وای وت.

 

هاوسەرۆكی تەڤگەر "بەهانە"ی نەبوونی مۆڵەتی پارتەكەیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی سلێمانییەوە بە "بێبەها" ناودەبات‌و ئاماژە بەوە دەكات كە لەكاتێكدا دەسەڵاتدارانی هەرێم بەحكومەت‌و حزبەوە گرێدراوی عێراقن‌و بەشێكن لەعێراق ئەمانیش لەعێراق مۆڵەتی فەرمییان هەیە.

وتیشی "مەسەلەی بێمۆڵەتی نییە‌و چەندین حزبی تر هەیە مۆڵەتی هەرێمیان نیە‌و چوونەتە پەرلەمان‌و كەسیش هیچ ناڵێت لەبارەیانەوە".

بەوتەی محەمەد عەبدوڵا ناوەندە عێراقییەكان بەتایبەتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەو "پێشێلكارییانە" ئاگادار كراونەتەوە‌و كۆمسیۆنیش دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانیان لەو بارەیەوە ئاگادار كردۆتەوە.

13-03-2019--%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%D8%B4-%D8%AF%DB%95%D8%B1%DA%AF%D8%A7%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%95%DA%AF%D8%A7%DB%8C-%D8%AA%DB%95%DA%A4%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B2%D8%A7%D8%AF%DB%8C%DB%8C-%D9%88-%DA%95%DA%98%D8%A7%DA%A9-%DB%8C-%D9%82%D9%88%D9%81%DA%B5-%DA%A9%D8%B1%D8%AF-50fd31.jpg

هاوسەرۆكی تەڤگەر بەدوورینەزانی هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەندام‌و كادرەكانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستپێبكات‌و وتی "دەسەڵات بەپێی یاسا‌و رێسا مامەڵە ناكات‌و هیچ پێوانەیەك نییە‌و مادام كەوتە رەوشی ئەوەی گوێ‌ لەداگیركەرانی كوردستان بگرێت بۆیە ئاساییە‌و ئەوەیان لێ‌ چاوەڕواندەكرێت جارێكی تر بمانگرنەوە".

 

وتیشی "لەئێستادا هیچ زیندانیكراوێكمان لەلای هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی نییە".

 

ڕۆژی 25ی تشرینی دووەمی 2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بڕیارێكی بڵاوكردەوە كە بەپێی بڕیارەكە دەبێت و ئەو حیزب و ڕێكخراوە سیاسییانەی مۆڵەتیی فەرمییان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وەرنەگرتووە، بارەگەكانیان دابخەن و ڕێگە بە چالاكییەكانیان نەدرێت.

 

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان، لە ڕۆژی 17ی تشرینی یەكەمی 2014 دامەزراوە و لە 4ی كانوونی یەكەمی 2017 بەفەرمی وەك پارتییەكی سیاسی لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە.

 

13-03-2019--%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%D8%B4-%D8%AF%DB%95%D8%B1%DA%AF%D8%A7%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%95%DA%AF%D8%A7%DB%8C-%D8%AA%DB%95%DA%A4%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B2%D8%A7%D8%AF%DB%8C%DB%8C-%D9%88-%DA%95%DA%98%D8%A7%DA%A9-%DB%8C-%D9%82%D9%88%D9%81%DA%B5-%DA%A9%D8%B1%D8%AF-ac8c6e.jpg

 

بەرپرسانی تەڤگەر ئاماژە بەوە دەكەن لەدەستپێكی دامەزراندنییەوە، داوای مۆڵەتی فەرمییان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام وەزارەتەكە وەڵامی نەداوەتەوە.

بەگوێرەی یاسای حیزبە سیاسییەكان كە لەپەرلەمانی كوردستان لەساڵی 1993 دەركراوە، ئەگەر هەر داواكارییەكی مۆڵەت وەرگرتن بۆ حزبی سیاسی وەڵام نەدرایەوە و تانەی لێ نەدرا، ئەوە بە واتای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی دێت.