گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا‌و تاران بەدوای رێگایه‌كدا بۆ سووككردنی سزاكان دەگەڕێن

2019.02.23 - 00:58
بەغدا‌و تاران بەدوای رێگایه‌كدا بۆ سووككردنی سزاكان دەگەڕێن

 

ناس كورد

هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا عێراقی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی  له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا‌ به‌رده‌وام فشار ده‌خاته‌ سه‌ر بەغدا بۆ راگرتنی كڕینی غازو كاره‌با له‌ تاران.

لەم چوارچێوەیەشدا ئێستا هه‌ردوو وڵات به‌ دوای ده‌رچه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن تا خۆیانی له‌ سزاكان پێ ده‌ربازكه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری با‌نكی ناوه‌ندیی ئێران پێشنیاری كردووه‌ به‌ یورۆ یان دیناری عێراقی یان نه‌وت ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ن.

عەبدولكەریم هاشم مسته‌فا راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ڤاڵدای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ له‌ مۆسكۆ بەڕێوەچوو، وتی: "سزاكانی سه‌ر ئێران ئه‌مریكین و ئێمه‌ش مافی خۆمانه‌ به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بكه‌ین‌و به‌ ئه‌مریكییه‌كانمان وتووه‌ ئێمه‌و ئێوه‌ هاوڕێین، بەڵام ئێمه‌ به‌شێك نین له‌ سیاسه‌تی ئێوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.