ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، رەوانەکردنى غازى هەرێم بۆ تورکیا بەبێ پرسکردن بە عێراق بەبێ کێشە تەواو نابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتى باس لەوەدەکات، تا ساڵى ٢٠٢٥ ناتوانرێت غازى هەرێم رەوانەى تورکیا بکرێت، ئەگەر ئەو بڕیارەشبدرێت پێویستە لایەنەکان و پەرلەمان ئاگاداربن.
دەشڵێت هەروەها نابێت عێراق لەو پرسە نادیدە بگیرێت، رەوانەکردنى غازى هەرێم بۆ تورکیا بەبێ پرسکردن بە عێراق بەبێ کێشە تەواو نابێت.