گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شوێنەوارى فیشەکى لەسەرە

تەرمى وێنەگرى مەڵبەندى یەکێتى لە راپەڕین گەیەنرایە پزیشکى داد

2022.02.08 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمى وێنەگرى مەڵبەندى یەکێتى لە راپەڕین گەیەنرایە پزیشکى داد

ناس کورد-

 

تەرمى وێنەگرى مەڵبەندى یەکێتی لەراپەڕین گەیەنرایە پزیشکى داد و پۆلیس و کەسوکارەکەى دەڵێن فیشەکی بەرکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى راپەرین، تەرمەکە شوێنەوارى فیشەکى لەسەرەو گەیەنراوەتە  پزیشکی دادوەری ڕانیە. بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەى کوژراوە ناوى (شوانە ڕانیەیی) یە و وێنەگری مەڵبەندی 24 ی ڕاپەڕینى یەکێتى یە. 

 

پۆلیس دەڵێت، بە وتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لە سەربانی شوقەیەك کە خۆیان تێیدا ژیاون ئاگادار کراونەتەوە کە دەنگی تەقە بیستراوە دواتر بۆیان دەرکەوتووە فیشەکی بەرکەوتووە بەبرینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ئینجا لایەن پزیشکەوە مردنەکەی پشتڕاستکرایەوە.

 

دەشڵێت، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی. هەروەها بە مەبەستى زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووەو بەردەوامە.