کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح تورکمانەکان هۆشداری دەدەنە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر ڕێککەوتنێک لەبارەى کەرکوکەکەوە، داواشدەکەن هەر ڕێککەوتنێک ئەنجامدەدرێت دەبێت بە سازان بێت. . ئەحمەد ڕەمزی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دەبێت چارەسەری کێشەکانی پارێزگای کەرکوک لەڕێگەی سازانەوە بێت، نەک لەڕێگەی ڕێککەوتنی ژێربەژێر لەنێوان چەند لایەنێکى دیاریکراودا". . ئەو بەرپرسە تورکمانیە وتیشی: "ئێمە ترسمان لەوە هەیە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەڕێم و بەغدا، لەسەر حیسابی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک بێت بە تایبەتی تورکمانەکان". . ئەوەشى ئاشکراکرد، ئەوان زانیارییان هەیە کە لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانى هەرێم و عێراق لە بەغدا، یەکێک لەو پرسانەى باسی لێوەکراوە کەرکوک بووە. . ئەحمەد ڕەمزى نەشیشاردەوە تورکمانەکانى کەرکوک، ترسیان لەوە هەیە هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن لەبارەى گەڕانەوەى هێزی پێشمەرگە و ئاسایش بۆ کەرکوک، هەڕەشەى ئەوەش دەکەن لە ئەگەرێکى لەو جۆرە هەڵوێستیان دەبێت. . .