گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەڵکێکى زۆر رەوانەى نەخۆشخانە کران

ڤایرۆسێکى نوێ لەناوچەیەکى هەرێم بڵاودەبێتەوە

2022.02.06 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسێکى نوێ لەناوچەیەکى هەرێم بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

 

تەندروستى راپەڕین رایگەیاند، دواى پشکنین دەرکەوتووە ئەو پەتایەى بەشێوەیەکى بەربڵاو لە سنورەکە بڵاوبووەتەوە، بەهۆی ڤایرۆسى رۆتاوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى راپەڕین کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ماوەیەکە پەتای سکچون ڕشانەوە لە سنورەکە تەشەنەی کردووەو تائێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەهۆی پەتاکەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون.

 

لاى خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین وتى "ئەنجامی لیژنەکانمان ئەوە دەردەخات کە هۆکاری سکچوون و ڕشانەوەکەی پشدەر ڕۆتا ڤایرۆسە".

 

ڤایرۆسى رۆتا (Rotavirus) ڤایرۆسێکە کە دەبێتە هۆى سکچوون بەتایبەتى لەناو منداڵاندا و بەوە ناسراوەکە بەخێرایی و ئاسانى بڵاودەبێتەوە بەهۆى هەوکردنى ریخۆڵە و سکچوونى توندەوە. وشکبوونەوە بە مەترسیدارترین کاریگەرى ڤایرۆسەکە دادەنرێت، نیشانەکانى بریتین لە تا و سکچوون، ئازارى سک و وشکبوونەوە، بەگشتى دواى دوو رۆژ لە توشبوون دەردەکەون و سێ تا هەشت رۆژ دەخایەنێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی سنوری پشدەر (تایبەت بە بڵاوبونەوەی پەتای سکچون و ڕشانەوە) لەدەڤەرەکە.

ماوەیەکە پەتای سکچون ڕشانەوە لە سنورەکە تەشەنەی کردووەو تائێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەهۆی پەتاکەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون، دوای وەرگرتنی چەندین پشکنینی جۆراوجۆ دەرکەوتووە ئەم پەتایە بەهۆی جۆرێک لەڤایرۆسەوە بڵاو بۆتەوە، بۆیە داوا لەدانیشتوانی سنورەکە دەکەین پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن.....

 

1ـ دورکەوتنەوە لەتوشبوانی پەتاکە و پێویستە بەهیچ  شێوەیەک بەرکەوتەیان نەبێت لەگەڵ توشبوان .

2ـ پێویستە ئاو بکوڵێندرێت پێش خواردنەوە.

3ـ بەهەموو شێوەیەک پابەندی پاک و خاوێنی ببن.

بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموولایەک .

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین