گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران دەیەوێت ئاستى هەناردەى وڵاتەکەى بۆ عێراق 20 ملیار دۆلار تێپەڕ بکات

2019.07.17 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران دەیەوێت ئاستى هەناردەى وڵاتەکەى بۆ عێراق 20 ملیار دۆلار تێپەڕ بکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئێران پێشبینی دەکات قەبارەی هەناردەکردنی بۆ عێراق، لە گازی سروشتی و کارەبا، لەگەڵ کۆتایی ئەمساڵدا بگاتە ئاستێکی پێوانەیی، بەگشتى هەناردەى ئێرانیش بۆ عێراق 20 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت. . حامد حسێنی، ئەمینداری گشتی ژوری بازرگانی هاوبەشی عێراق و ئێران، ڕایگەیاندووە، پێشبینى دەکەن قەبارەی هەناردەکردنى ئێران بۆ عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا 20 ملیار دۆلار تێپەر بکات. . ئەو بەرپرسە ئێرانیە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ئێران پێشنیازی ئەوەى بۆ عێراق کردووە، لەبرى ئەوەی عێراق بەنەختی کاڵاکانی ئێران بکرێت، دەتوانێت شمەکە سەرەکییەکان بدات ببەو وڵاتە کە پێویستێتى. . هەرچەندە ئاماژە بەوەکراوە کە بانکى ناوەندى و وەزارەتى دارایی عێراق ڕەزامەندى لەسەر ئەو پێشنیازەى ئێران دەربڕیوە، بەڵام هەنگاوى کردارى بۆ نەناوە. . .