گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا ساڵى 2024

ئاژانسى وزە: ئەمریکا دەبێتە گەورەترین هەناردەکارى گازى سروشتى و چینیش گەورەترین هاوردەکار

2019.07.17 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسى وزە: ئەمریکا دەبێتە گەورەترین هەناردەکارى گازى سروشتى و چینیش گەورەترین هاوردەکار

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پێشبینى دەکرێت تا ساڵى 2024 ئەمریکا ببێتە گەورەترین وڵاتى هەناردەکارى گازى سروشتى و چینیش گەورەترین هاوردەکار، ئەوەش بەگوێرەى پێشبینییەکانى ئاژانسى وزەى جیهانى. . پیتەر فریزەر، سەرۆکى بەشى بازاڕى گاز و خەڵوز و کارەبا لە ئاژانسى وزەى جیهانى، لە بۆنەیەکدا لە نیویۆرک پێشبینییەکانى ئاژانسەکەى ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "پێشبینى دەکرێت تا ساڵى 2024 هەناردە کردنى گازى سروشتى ئەمریکا بگەیەتە 100 ملیار مەترى سێجا، بەوەش پێش هەریەک لە وڵاتانى ئوسترالیا و قەتەر دەکەوێت کە لە ئێستادا سەرچاوەى گازى سروشتین بۆ بازاڕەکانى جیهان". . ئەو بەرپرسەى ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشبینیش دەکەن خواستى چینیش لەسەر گازى سروشتى تا ساڵى 2024 زۆر بەرزببێتەوە، بەجۆرێک پێویستى بە هاوردەکردنى 100 ملیار مەتر سێجا گازى سورشتى بێت بۆ وڵاتەکەى، بەوەش پێش ژاپۆن دەداتەوە چونکە لە ئێستادا گەوەرترین وڵاتى هاوردەکارى گازە. . ئاژاسى وزەى جیهانى پێشبینى ئەوەشى کردووە کە بە گشتى لە جیهاندا تتا ساڵى 2024 خواست لەسەر گازى سروستى بەڕێژەى 4% بۆ هەر ساڵێک زیاد بکات، بۆ ساڵى 2018یش لە جیهاندا خواست لەسەر 432 ملیار مەتر سێجا هەبووە. . .