گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پابەندی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم ‌و بەغداین

گومرگی هەرێم بۆ ناس كورد: هیچ بازگەیەك لەنێوان هەرێم ‌و ناوەند نەماوە باج ‌و گومرگ وەربگرێت

2019.03.13 - 12:32
گومرگی هەرێم بۆ ناس كورد: هیچ بازگەیەك لەنێوان هەرێم ‌و ناوەند نەماوە باج ‌و گومرگ وەربگرێت

 

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

 

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بەرێككەوتنەكەی نێوان هەرێم‌و بەغدا لەبواری یەكخستنی گومرگی دووپات دەكاتەوە‌و رەتیدەكاتەوە هیچ "دەستی دەستییەك هەبێت لەلایەن هەرێمەوە بۆ جێبەجێنەكردنی."

 

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم تایبەت بە ناس كورد-ی وت "پێناسەی گومرگی لەنێوان هەرێمی كوردستان لەسەدا سەد چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە لەهەموو دەروازەكانی سنوری هەرێمی كوردستان".

 

وتیشی "لەلایەن هەرێمی كوردستان‌و دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە هیچ دەستی دەستییەك بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە نییە‌و لەهەموو دەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە لە 17ی شوباتەوە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

 

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم روونیكردەوە كە هیچ بازگەیەكی گومرگی لەناو هەرێمی كوردستان‌و لەپارێزگای هەولێر نەماوە كە لەدەرەوەی چوارچێوەی رێككەوتنەكەی هەرێم‌و بەغدا باج‌و گومرگ وەربگرێت.

رۆژی 17ی شوباتی 2019 ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم یەكخستنی پێناسی گومرگی نێوان هەرێم‌و بەغدای لەچوارچێوەی رێككەوتنێك ئاشكرا كرد كە بەپێی رێككەوتنەكە جگە لەیەكخستنی پێناسی گومرگی هەرێم‌و بەغدا سەرجەمی ئەو خاڵە گومرگییانە لادەبرێت كە لەنێوان هەرێم‌و بەغدا بەر لەو بەروارە دانرابوو.