ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە وەک پزیشک خۆی ناساندووە و پارەی لە ژمارەیەک شوفێری تەکسی و نەخۆشخانەکان وەرگرتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 5-2-2022) ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن. س. ج) بە تۆمەتی فێڵکردن لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێکی چارەسەرکردن دەستگیر کرد، کە وەک پزیشک خۆی ناساندبوو و بڕێک پارەی لە شوفێری تەکسییەکان و نەخۆشخانەکان وەرگرتبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (ڕاستی) کرا."