ناس کورد-
بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی مەغریب، تیمەکانی ڕزگارکردن بەتەواوی لە گەیشتن بە ڕەیانی پێنج ساڵان نزیکبوونەتەوە کە ماوەی چوار ڕۆژە لە بیرێکدا گیری خواردووە و لەئێستا تیمێکی پزیشکی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی منداڵەکە دەربهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەیانی مەغریبی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی رابردوو لە نزیک ماڵی خۆیان کەوتە نێو بیرێک و تاوەکو ئێستا لە بیرەکەدا گیری خواردووە و لە ژیاندا ماوە.
لەدوای زیاتر لە سێ ڕۆژ لە هەڵکەندن بە بلدۆزەر، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە، هەڵکەندنی بە قوڵی کۆتایی هات و تیمەکان دەستیان کرد بە هەڵکەندنی ئاسۆیی بۆ ئەوەی لە تەنیشتەوە بگەن بە بنی بیرەکە و منداڵەکە ڕزگار بکەن، بەڵام بەهۆی مەترسی داڕمان، کارەکان زۆر بە لەسەرخۆیی بەڕێوەدەچن.
بەگوێرەی ئاژانسی "فرانس پرێس" لەئێستادا تیمەکانی ڕزگارکردن چوونەتە نێو ئەو تونێلەی کە هەڵکەنراوە و زۆر نزیکن لە گەیشتن بە منداڵەکە و ڕزگارکردنی لە قۆناغی کۆتایی دایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمێکی پزیشکی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تاوەکو لەدوای دەرهێنانی ڕەیان ڕاستەوخۆ بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.