ناس کورد-
لەدوای تویتەکەی سەدڕ لەسەر هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ڕاوێژکارێکی بارزانی ڕایگەیاند، زێباری مەرجەکانی تێدایە و کاندیدی پارتی و سەدرییەکان و تەقەدوومە، دەشڵێت، تویتەکەی سەدڕ بۆ ڕێزگرتنە لە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسعود حەیدەر، ڕاوێژکاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینویەتی (هەینی 4-2-2022) ڕایگەیاند، "پەرلەمانی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکان وردبینی بۆ ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردووە و ڕاگەیاندنی هۆشیار زێباری وەک کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دوای قۆناغی وردبینیکردن بووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆشیار زێباری مەرجەکانی تێدایە، تویتەکەی موقتەدا سەدریش وەک ڕێزگرتنە لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و پشتگیریکردن لە پرۆسەی چاکسازی."
زیاتر بخوێنەرەوە: سەدڕ هەڵوێستی لەسەر هۆشیار زێباری ڕاگەیاند
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاندووە، "هۆشیار زێباری کاندیدی هاوپەیمانی زۆرینەی نیشتیمانییە کە پێکهاتوون لە سەدڕییەکان و تەقەدوم و پارتی هەمووانیش لەو هاوپەیمانییە سێ لایەنە و تەنانەت لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێن کە کاندیدی پارتی دەبێتە سەرۆک کۆمار."