گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستی نوێی پارتی لەسەر وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

2022.02.04 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی نوێی پارتی لەسەر وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

ناس کورد- 

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە دانیشتنی رۆژی 7ی مانگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو دەبێت و سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت، دەشڵێت، گفتوگۆ هەیە بۆ بەشداریکردنی لایەنی دیکەش لە دانیشتنەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیای حزبەکەی کە "ناس کورد" بینیویەتی (هەینی 4-2-2022) ڕایگەیاند، "رۆژی 7ی مانگ کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کراوە نیسابی یاسایی کە دوو لەسەر سێی ژمارەی پەرلەمانتارانە و 220 کورسییە دروست دەبێت، بەڵام هێشتا دیارنییە چەند زیاتر لەو ژمارەیە لە پەرلەمانتاران بەشداری دەکەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە رۆژی 7ی مانگ پەرلەمان سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت، ئەوەشی ئێمە کارمان بۆکردووە و دەیکەین ئەوەیە هۆشیار زێباری ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق و پێویستە پەرلەمان و لایەنەکان پابەندی وادە دەستوورییەکان ببن، پێشبینی دەکەین و دەبێت لە وادەی خۆیدا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت".

 

زیاتر بخوێنەرەوە: سێ پەیام لە بافڵ تاڵەبانی و مالیکی و هادی عامرییەوە

 

لەبارەی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکەی پەرلەمان و ئەگەری بەشداریکردنی بەشێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەو دانیشتنەدا، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەکرد، " ئێستا گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنەکان بۆ دانوستاندن لەسەر حکومەتی داهاتوو و بەشداریی هەندێک لەلایەنەکان بۆ بەشداریکردن لەدانیشتنی رۆژی 7ی شوبات، بەردەوامە".