ناس کورد-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی خەلیفەی دووەمی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پابەندین بە شەڕکردن دژی تیرۆر و لەناوبردنی."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی (هەینی 4-2-2022) ڕایگەیاند، "کوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش و کردەوەیەکی دادپەروەرانە بوو بۆ قوربانییانی دەستی تاوانە تیرۆریستییەکانی گرووپەکە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەمریکاشی کردووە بۆ سەرکەوتنی لەو کارەدا و دەڵێت، "جەخت لە پابەندبوونمان بە شەڕکردن و لەنێوبردنی تیرۆر دەکەینەوە".