گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرتێکی ورد لەبارەی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاودەکاتەوە

2022.02.04 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرتێکی ورد لەبارەی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاودەکاتەوە

 

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئامارەکانی کۆرۆنا و وەرگرتنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەرێمی کوردستان نموونەی سەرکەوتووە لە ئاستیئ جیهاندا لە ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا، دەشڵێت، 21%ی هاووڵاتیان ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا و 15%ش دوو ژەمیان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە هەرێم و ئاستی پابەندبوونی وەزارەتەکان بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن فەرمانبەران و کارمەندانی حکومەت و ئامادەکارییەکانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان وکارمەندانی پەروەردە و قوتابیان وخوێندکاران لە دوای دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل خستەڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت كه‌ به‌ شایه‌تى هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵەتییه‌كانمان و ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، سه‌ركه‌وتووانه‌ ڕێكارى پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین وگرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزیی له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنى زیاترى په‌تاكه‌ وپاراستنی تەندروستی گشتی.

 

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕەوشی تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆڕۆنا و هەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن و ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی،، بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی سوپاسی وەزیری تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆر بە رێکوپێکی بەشێوەیەکی زۆر باش بەرەنگاری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و خزمەتگوزاریەکانی هاووڵاتیانیان کردووە. 

 

١- هەرێمی کوردستان لە (٢٣/١/٢٠٢٠) پێش هەموو ووڵاتان لە ناوچەی رۆژهەڵات دەستمان بە ئامادەکاری و ڕێکاری بەرەنگاربوونەی کۆرۆنا کرد. 

 

٢- هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوو لە دەست نیشان کردن دۆزینەوەی حاڵەتەکان بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق. 

 

٣- ژمارە و رێژەکانی تووشبوون و نووستن لە نەخۆش و مردن لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە جیهان زۆرباش و پەسەند کراوە. 

 

٤- هەرێمی کوردستان نموونەی سەرکەوتووە لە ئاستیئ جیهاندا لە ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا. 

 

٥- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوودجەی فریاگوزاری و بودجەی مانگانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا دابینکردووە. 

 

٦-(١٨) هەژدە کارگەی ئۆکسجینی دامەزراندووە بۆ نەخۆشخانەکان . 

 

٧- زیاتر لە (٢٨٠) قەرەوێلەی چاودێری چڕ بە تەواوی پێداویستیەکان ئامادەکراوە بەکارهێنراوە بۆ نەخۆشی کۆڕۆنا. 

 

٨- بەهاوبەشی حکومەت و هاوکاری (١٢) نەخۆشخانە دروستکراوە بە پێداویستی و ئامێرە پزیشکیەکانی بۆ دابینکراوە لەم (٢) دوو سالەدا. 

 

٩- لە هەرێمی کوردستان (٣٦) تاقیگە دەست نیشان کراون پشکنینی کۆڕؤنا (PCR) خرایە بواری کارکردن. 

 

١٠- تا ئەمرۆ لە کۆی (٤١٢،٤٩٣) تووشبوو تەنها (٤٦،٨٤٥) نەخۆش لە نەخۆشخانەکان خوێندراون (٣٨٦،٩٦١) نەخۆش بە تەواوی چارەسەر کراوون. 

 

١١- (٣،٨٥٢،٨٨٠)پشکنینی ئەنجام دراوە. 

 

١٢- بڕی زیاتر لە (١٠٠) ملیار دینار لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ خەرجیەکانی  بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا خەرجکراوە. 

 

١٣- پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین ...

 

سێ جۆری ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەست کرا کە لە 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین دەدرێت بە هاوڵاتیان.

 

2,995,999 ژەم دابینکراوە.

2,237,696 ژەم بەکارهاتووە.

758,303 ژەمی ماوە بەردەست.

 

- 1,285,684 ژەمی یەکەم بەکارهاتووە

(39%) سەرووی 18 ساڵی.

(29%) سەرووی 12 ساڵی.

(21%) کۆی گشتی هاوڵاتیان.

 

- 940,029 ژەمی دووەم بەکارهاتووە

(29%) سەرووی 18 ساڵی.

(22%) سەرووی 12 ساڵی. 

(15%) کۆی گشتی هاوڵاتیان.

 

١٤- زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنچ هەزار پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کاریان ڕاستەوخۆ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا کردووە. 

 

١٥- دەیان هەزار بڵاوکراوەکانی پۆستەر و لیفیلێت و بروشوور و پەیامی فیدۆیی بۆ هۆشیاریکردنەوەی هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.